پەیماننامەى هاوبەشى و گەشەپێدان

پەیماننامەى هاوبەشى و گەشەپێدان

پەیمانی هاوبەشی و گه‌شه‌پێدان لە نێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق

پێشەکی ئەم پەیمانە بریتییە لە رێککەوتنی نێوان دەسەڵاتە گشتییەکان، کە بریتیین لە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن، لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان - عێراق. ئامانجی گشتیی پەیمانەکە بریتییە لە جەختکردنەوە لەوەی سەرجەم لایەنەکان پێکەوە بە شێوەیەکی کارا و بە هاوبەشی کار دەکەن بە مەبەستی پتەوکردنی دیموکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و فەرمانڕەوایی باش لە پێناو بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگە و هاوڵاتیانی