بەشى سێیەمى بەرنامەى هەڵسەنگاندنى یاساى رێکخراوەکان لە دهۆک بەڕێوەچوو

سەرەتا لەلایەن پەرلەمانتار سیپان ئامێدى وتەى پەرلەمان پێشکەشکرا و گوتى: پێویستە زەمینەیەکى باشتر بۆ رێکخراوەکان بڕەخسێندرێت تا بتوانن زیاتر خزمەتى جڤاکى مەدەنى بکەن و گوتیشى پێویستە رێکارى باشتر بگیرێتە بەر بۆ پرۆسەى تۆمارکردنى رێکخراوەکان و بەدواداچوونى کارەکانیان.

بانگهێشتنامە بۆ پشکەشکردنى پێشنیارى پڕۆژە

بانگهێشتکردن بۆ پشکەشکردنى پێشنیارى پڕۆژە (پڕۆپۆزەڵ) پڕۆگرامى پتەوکردنى دیموکراسى بانگهێشتكردن بۆ پێشكەشكردنی پێشنیاری پرۆژەی تایبەت بە پرۆگرامی پتەوكردنی دیموكراسی بەخشینی بچووك.

USAID یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ پرۆژەی گەیشتن بە دادپەروەری لە نێوان فەرمانگەی رێکخراوەناحکومیەکان و

USAID یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ پرۆژەی گەیشتن بە دادپەروەری لە نێوان فەرمانگەی رێکخراوەناحکومیەکان و

فەرمانگە و ئۆکسفام پرۆسەکانى بەهاناوەچوونیان تاوتوێکرد

ستافێکى رێکخراوى ئۆکسفامى نێودەوڵەتى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان تارا گینگەریج جێگرى بەڕێوەبەرى بەرنامەى مرۆیی، دارڵ گریسگرابەر بەڕێوەبەرى سیاسەتى مرۆیى، سەحەر عەلى بەڕێوەبەرى کارى هاوبەش و پەرەپێدانى تواناکان ، ئاسۆ ئەحمەد لە کارى هاوبەشى ئۆکسفام سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن بەڕێز شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە و ئارام سارمەمى بەڕێوەبەرى بەدواداچوون پێشوازیکران.

فەرمانگە پێشوازى لە ژمارەیەک رێکخراوى نێودەوڵەتى کرد

پێشوازیکردن لە مێرسى کۆر بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک بەڕێوەبەرى لقى هەرێمى کوردستانى مێرسى کۆرى نێودەوڵەتى، خاتوو تانیا ئیڤانس لەگەڵ بەڕێز فوئاد جاف ڕاوێژکارى مێرسى کۆر سەردانى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم جەمۆ سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆک پێشوازیکران.

سێیەمین خێوەتگەی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ رێكخراوەكانی كوردستان بەڕێوەچوو

ێوەتگای پەرەپێدانی مرۆیی رێکخراوەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای روانگە و لە ژێرچاودێری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بە بەشداری ١٦ رێکخراو و ٦٠ قوتابی لە رێکەوتی ٣٠/٤/٢٠١٩ دەستی پێکرد و دوای شەش رۆژ لە رێکەوتی ٦/٥/٢٠١٩ لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆتایی پێهات

فەرمانگە و لیژنەى کۆمەڵگەى مەدەنى کۆبوونەوە

ڕۆژى چوارشەممە ١٩/٦/٢٠١٩، ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و بەیاوەرى شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە و ئارام سەعدى بەڕێوەبەرى بەدواداچوون سەردانى پەرلەمانیان کرد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لیژنەى کۆمەڵگەى مەدەنى و لەلایەن لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرۆکایەتى لوقمان وەردی،.

بەشداربە لە ڕاپرسیەکی گرنگ کە تایبەتە بە ڕێکخراوەکان

بەشداربە لە ڕاپرسیەکی گرنگ کە تایبەتە بە ڕێکخراوەکان.. وەڵامەکانت یارمەتیدەر دەبن بۆ چاککردن و ڕێکخستنی زانیارییە تایبەتمەندەکانی بواری مرۆیی لە عێراق.. بۆ بەشداریکردن کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

فەرمانگە نیشانەى ڕێزلێنانى بەخشیە دەزگاى خێرخوازى بارزانى

بەهۆى چالاکییەکانى لەماوەى ڕابردوودا و بەتایبەت گەیاندنى هاوکارییەکان بە ڕۆژئاواى کوردستان و بەهانەوەهاتنى پەنابەران و ئاوارەکان، فەرمانگە نیشانەى رێزلێنانى بەخشیە دەزگاى خێرخوازى بارزانى.

ئەکرەم جەمۆ: بۆ بنیاتنانى ئاشتى، عێراق دەبێ هەنگاوەکانى کوردستان هەڵبگرێ

ئەمڕۆ لە هەولێر وۆرکشۆپى هەمەلایەنەى "بەرەو ستراتیژیەتى نیشتمانى بۆ گەنجان و ئاشتى و ئاسایش لە عێراق" بەڕێوەچوو کە لەلایەن UNFPA و FBA رێکخرابوو.

کۆڕبەندى رێکخراوەکان بەڕێوەچوو

لە ڕۆژانى ٨-٩/١٢/٢٠١٩ لە هەولێر کۆڕبەندى رێکخراوە ناحکومییەکان کە لەلایەن ETTC رێکخرابوو بە بەشدارى ژمارەیەک لە رێکخراوەکان و دامەزراوە حکومییەکان بەڕێوەچوو. سەرەتاى کۆڕبەند بە وتارى ئەکرەم جەمۆ سەرۆکى فەرمانگە و وتارى جیهاد زیڕۆ بەڕێوەبەرى سەنتەرى ڕاهێنانى تەکنەلۆجیاى ئەوروپى بەرێوەچوو.

لە سلێمانى رێکخراوەکان پڕۆسەی چاودێری و بەدواداچوون تاوتوێ دەکەن

ڕێكخراوی ستۆپ بە هەماهەنگی فەرمانگە و پشتیوانی پرۆژەی تكامل IGPA ، یەكەمین كۆبونەوەی بە ئامانجی گفتوگۆكردن بۆ پێداچونەوە و جێبەجێكردنی یاسای ڕێكخراوەکان ئەنجامدا