لیستى ئەو رێکخراوانەى دۆخى یاسایى و کارگێرییان تەواوە

لیستى ئەو رێکخراوانەى دۆخى یاسایى و کارگێرییان تەواوە و فەرمانى کارگێرییان بۆ دەرچووە لەلایەن فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان

ئاگادارى دەربارەى ڕاپۆرتى دارایى ساڵانە بۆ رێکخراوەکان و تۆڕەکان

لەسەر رێکخراوەکان و تۆڕەکان پێویستە تا بەروارى (٣١/٣/٢٠٢٠) ڕاپۆرتى دارایى ساڵى ٢٠١٩ پێشکەش بکەن

ئاگادارى بۆ رێکخراوە بیانییەکان

ئاماژە بە یاساى ژمارە یەکى ساڵى ٢٠١١ ماددەى (١٢) بڕگەکانى (١،٢،٣،٤) و بەپێى ئەو دەسەڵاتەى کە پێماندراوە بڕیارماندا بە گرتنى (مسك السجلات) هەر (٤) چوار تۆمارەکانى (ژمێریارى، ئەندامان، بڕیارەکان و بنەڕەت) لەلایەن رێکخراوە بیانى (نێودەوڵەتییەکان)، هەروەها بەکارهێنانى تۆمارى ژمێریارى لە کاروبارى دارایى ڕۆژانەدا و تۆمارکردنى سەرجەم کردارە داراییەکان، ئەمەش دواى پەسەندکردنى سەرجەم تۆمارەکان لەلایەن فەرمانگەکانى دادنوس لە هەرێمى کوردستان.

کۆتا ئاگاداری دەربارەى ڕاپۆرتى دارایى ساڵانەى رێکخراوەکان

ئاگادارى.. کوردى، عربي، english ئاگاداریەک لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانەوە.. سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕاپۆرتى دارایى ساڵى (٢٠١٨)ــەیان پیشکەشى فەرمانگە نەکردووە، پەلە بکەن لە پێشکەشکردنى ڕاپۆرتى دارایى ساڵى ٢٠١٨، بەپێچەوانەوە بەپێى بڕگەکانى یاساى ژمارە (١) ساڵى (٢٠١١) رێکارى یاسایى بەرامبەر ئەو رێکخراوانە دەگیرێتە بەر. بۆ ئەم مەبەستە بەروارى (٢٥/١٠/٢٠١٩) تا (٢٥/١١/٢٠١٩) کۆتا دەرفەت دەبێت.

ئاگادارى.. تۆمارى ئەلیکترۆنى ڕاگیرا

تا کاتێکى تر و ئاگادارکردنەوەیەکى تر پرۆسەى تۆمارى ئەلیکترۆنى ڕادەگیرێت، ڕایدەگەیەنین لەماوەیەکى تردا لە پرۆسەى تۆمارکردنى رێکخراوە کوردستانییەکان لە پرۆسە و هەنگاوەکانى چۆنیەتى تۆمارکردن زانیارى بڵاودەکەینەوە.

کۆتا ئاگاداری بۆ ئەو رێکخراوانە کە راپۆرتی داراییان پێشکەشی فەرمانگە نەکردووە

ماوەی پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لە 31 ئازار درێژکرایەوە تا 14 نیسان، هەر ڕێکخراوێک دوای ئەم بەروارە ڕاپۆرتی دارایی ساڵی 2018 پێشکەش بە فەرمانگە نەکات ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت بەپێی حوکمەکانی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2011.

ڕاپۆرتى دارایى ساڵانە

ئاگادارى سەرجەم ڕێکخراوەکان و تۆڕەکان دەکەینەوە کە لە بەروارى 2/1/2019 تاکو 28/2/2019 ڕاپۆرتى دارایى ساڵانە بۆ ساڵى ٢٠١٨ پێشکەش بە فەرمانگەکەمان بکەن

پلانی ساڵانەی رێکخراوەکان

پێویستە لەسەر رێکخراوەکان بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکانیان پلانێکى ساڵانەیان، هەبێت کە پاڵپشت بێت بە پەیڕەوى ناوخۆى رێکخراوەکەیان و گونجاو بێت لەگەڵ یاسا

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ رێکخراوەکان سەبارەت بە باجی کارمەندان لێبرینی راستەوخۆ ( إستقطاع مباشر)

ئاماژە بە رەزامەندی سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 4698 لە 1/11/2017 دوا بەدواى هەوڵەکانى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان و بەرێوەبەرایەتى گشتی باجەکان دەربارەی باجی کارمەندان