پەیامێک بۆ رێکخراوەکان..

لەپێناو پاراستنى تەندروستى گشتى و پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى لیژنەى باڵاى ڕوبەڕووبونەوەى ڤایرۆسى کڕۆنا، فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان پەیامێک بۆ رێکخراوەکان دەنێرێت.

 

1.       فەرمانگەکەمان سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکانى کوردستان ئاگاداردەکاتەوە و هاندەریان دەبێت تا پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى "لیژنەى باڵاى ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کڕۆنا و بڕیار و ڕێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ و تەندروستى" بە کارەکانى خۆیان هەڵبستن و ئەرکى خۆیان لەم دۆخەدا جێبەجێ بکەن و پاڵپشتى هاووڵاتیان و حکومەتى هەرێمى کوردستان بن.

2.       لەسەر رێکخراوەکان پێویستە بەپێى توانا و میکانیزمى جیاواز هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخەى ئێستا، بۆ بڵاوکردنەوەى ووشیارى و رێنماییەکانى لیژنەى باڵا و وەزارەتى تەندروستى و ناوخۆ.

3.       رێکخراوەکان پێویستە لەچوارچێوەى ئامانج و کارى مرۆییان هاوکار و پشتیوانى خەڵکى کەمدەرامەت و هەژار بن، کەئێستا لە دۆخێکى خراپی بژێویى دان.

4.       لە کەمپەکان و لە دەرەوەى کەمپەکان دەبێ رێکخراوەکان گشت چالاکیەکانى ڕاهێنان و گردبوونەوە و کۆکردنەوەى خەڵک ڕابگرن، تا دەرچوونى بڕیارێکى تر کە ڕێگە بە گردبوونەوەکان بدات، جگە لەوە چالاکییە مرۆییەکان لە چوارچێوەى رێنماییە تەندروستییەکان کە بریتین لە پێشکەکردنى خزمەتگوزارییەکان و هاوکارییە مرۆییەکان بەردەوام بێ و درێژە بە بەرنامەکانى پێشوویان دەدەن.

لەم سۆنگەیەوە فەرمانگە ئاسانکار و پشتیوان دەبێت بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ رێکخراوەکان بۆ جێبەجێکردنى خاڵەکانى ئەم پەیامە و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارەیەوە بکەن(07504594073).

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان

‏چوارشەممە‏، ١٨ ئازار/ ٢٠٢٠