لە سلێمانى دیدارى بەهێزکردنى ژینگەى کۆمەڵى مەدەنى لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان بەڕێوەچوو

لە دیدارەکەدا شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە وتەیەکدا گوتى: یاساى رێکخراوە ناحکومییەکان یەکێکە لە یاسا زۆر باشەکان کە بەپێى بنەما نێودەوڵەتییەکان داڕێژراوە و فەرمانگەکەى رێکخراوە ناحکومییەکانیش یەکێکە لە فەرمانگەکانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و گرنگى و تایبەتمەندى خۆى هەیە.
دواتر کورتەیەکى لەسەر کار و ئەرکەکانى فەرمانگە باسکرد و دواتریش باسى لە بەشێک لە چالاکییەکانى ڕابردووى رێکخراوەکان کرد و تیشکیشى خستەسەر ئەو هەماهەنگیەى کە پێویستە لەلایەن رێکخراوەکان و دامەزراوە حکومییەکان هەبێ و لەمپەرەکانى بەردەم ئەم هەماهەنگییەى خستەڕوو.
هاوبەشى کارکردن و شەراکەتى ڕاستەقینەى نێوان رێکخراوەکان و دامەزراوە حکومییەکانى خستەڕوو و پێداویستییە هەنوکەیى و ستراتیژییەکانى باسکرد و گوتى پێویستە سێکوچکەى کۆمەڵگە و رێکخراوەکان و حکومەت بەیەکەوە بۆ یەک ئامانج هەنگاو بنێن و بەیەکەوە بگەن بە ئەنجامێک بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکان.
دواتر لەلایەن د. ئەحمەد میران وتەیەک پێشکەشکرا بەراووردکارییەک لەنێوان یاساکان پێشکەشکرا کەتێیدا ڕونکردنەوەیەکى یاسایى بۆ تێگەیشتنەکان بەرامبەر ئەو یاسا و ڕێنماییانە خرانەڕوو و تێڕامانێکى وورد خرایە ژێر باس و لێکۆڵێنەوە.
لە بەشێکى بەراوردکارییەکەدا ئامادەبووان کۆمەڵێک گرفتى بەردەم دامەزراوە و رێکخراوەکانیان خستەڕوو و هەریەکە و لەلایەن خۆیەوە وەک دامەزراوەیەکى حکومیى رێکخراوەکانیش لەلایەن خۆیەوە ڕوانگە و دیدگا و تێراونین و تێبینییەکانیان خستەڕوو.