فەرمانگە و لیژنەى کۆمەڵگەى مەدەنى کۆبوونەوە

ڕۆژى چوارشەممە ١٩/٦/٢٠١٩، ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و بەیاوەرى شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە و ئارام سەعدى بەڕێوەبەرى بەدواداچوون سەردانى پەرلەمانیان کرد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لیژنەى کۆمەڵگەى مەدەنى و لەلایەن لیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان له پهرلهمانی كوردستان، بە سەرۆکایەتى لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنە و ئامادهبوونی گۆران عومهر، ئەندامی لیژنەكه، پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا شاندی فەرمانگە پیرۆزباییان له سهرۆكى لیژنهكه کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لیژنەكهیان و ھیوایان خواست ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوام ھەبێت بۆ بەرەو پێشچوونی کاری ڕێکخراوەیی لەھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنى گرفت و لەمپەرەکانى بەردەم رێکخراوەکان.

لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆکی لیژنە وێڕای بەخێرهێنانیان ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی فەرمانگەكه کرد و دەستخۆشیی لێکردن لەبەرامبەر کار و چالاکییەکانیان کە لەماوەى شەش ساڵى ڕابردوو توانیویەتى زەمینەیەکى لەبار بڕەخسێنێت بۆ کارى رێکخراوەیى و گەشە بەو کەرتە بدات و ئامانجەکانى دروستبوونى یاساى رێکخراوەکان بەدى بێنێت.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، باسی لەکێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم فەرمانگە و رێکخراوەکان کرد و چارەسەر و پێشنیارەکانى بەرەنگاربوونەوەى لەمپەرەکانى خستە ڕوو.

لەبەرامبەردا سەرۆکی لیژنە بەڵێنی بەدواداچوونیدا بۆ کێشە و گرفتەکان و دروسكردنی ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوام لهگهڵ فهرمانگهكە و گوتى: یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانى لیژنەکە بریتییە لە بەدواداچوونى چۆنیەتى جێبەجێکردنى یاساى رێکخراوەکان.