شاندێکى فەرمانگە سەردانى بزاڤى ئاشتى ناوخۆیى کرد

شاندێکى فەرمانگە بە سەرۆکایەتى ئەکرەم محەمەد جەمۆ سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆک و ئارام سارمەمى بەڕێوەبەرى بەدواداچوون، سەردانى رێکخراوى بزاڤى ئاشتى و ناوخۆییان کرد.

شاندەکە لەلایەن بەڕێزان دکتۆر موسا کەڤاڵ سەرۆکى بزاڤ و حاجى ئیبراهیم ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى بزاڤ و محەمەد حەمۆ و عوسمان باشقالى و خانزان مام وسۆ ئەندامانى دەستەى پەیوەندییەکانى بزاڤ پێشوازیکران.

لە سەرەتادا ئەکرەم محەمەد جەمۆ پیرۆزبایى کردنەوەى لقى کوردستانى لە ستافى بزاڤى ئاشتى ناوخۆیى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و گوتى: پێویستە بزاڤ ئامانجەکانى دروستبوونى بپێکێت کە دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى کۆکبوون و ئاشتەوایى ناوخۆیى و بەیەکەوەیى لە کوردستاندا.

لە بەرامبەردا د. موسا کەڤاڵ باسى لە بیرۆکەى سەرهەڵدانى رێکخراوەکە کرد کە ئامانج لە دروستبوونى کارکردنە وەک بزاڤێکى فەلسەفى و فیکرى و گوتیشى: بزاڤ سەرەڕاى بۆچوونى جیاواز و هەمەڕەنگى بەڵام بۆچوونى ئاشتەوایى و چاکسازى ناو ماڵى کورد کۆماندەکاتەوە و ئامانجە سیاسیەکان لە کارى بزاڤەوە بەدوورە، گوتیشى ئەرکى ئێمەیە کە کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى هزرى ئاشتى ناوخۆیى و گیانى تەبایى و یەکریزیى ناوماڵى کورد.

لە کۆتاییدا لەلایەن سەرۆکى بزاڤ، پەیمانى بان پێشکەش بە شاندى میوان کرا.