رێکخراوى مێرسی کۆر سوپاسنامە ئاراستەى فەرمانگە دەکات

ڕۆژى دووشەممە (١١/٢/٢٠١٩) ستافێکى رێکخراوى مێرسى کۆڕ کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خاتوو تانیا بەڕێوەبەرى هەرێمیى مێرسى کۆڕ و فوئاد جاف ڕاوێژکارى مێرسی کۆر سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆک و کاروان سوارە بەڕێوەبەرى کارگێڕى پێشوازیکران.

لە سەرەتادا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و تیشکى خستەسەر ئەرک و ڕۆڵى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریە جیاوازەکان و پاڵپشتیەکانیان بۆ گەلى کوردستان و حکومەتى هەرێم و گواستنەوەى وێنەى ڕاستەقینەى هەرێم بۆ جیهان.

شاندى میوان بە گرنگیەوە کارەکانى فەرمانگەیان لە ماوەى ڕابردوودا هەڵسەنگاند و کارەکانى فەرمانگەیان بە نمونەیەکى نوێ وەسفکرد لە ناوچەکەدا کە توانیویەتى خزمەتێکى زۆرى رێکخراوەکان بکات.

لە سەردانەکەدا شاندى میوان پەیامى پێزانین و سوپاسیان ئاراستەى فەرمانگە کرد کە لەماوەى ڕابردوودا هاوکاری رێکخراوەکان بوون بۆ پێشخستنى کارەکانیان و ئاستەنگەکان ڕێگر نەبوون لەبەردەم خزمەتکردن و فەرمانگە ڕۆڵى گێڕاوە لە بەرەوپێشبردنى کەرتى رێکخراوەیى لە کوردستاندا.

لە کۆتاییدا شاندى میوان نامەى سوپاس و پێزانینان بەخشیە هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکى فەرمانگە و جێگرى سەرۆک و بەڕێوەبەرى کارگێڕى.