فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان سوپاس و پێزانین ئاراستەى فەرمانبەرانى کرد

لە مەراسیمێکدا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان سوپاس و پێزانینى ئاراستەى فەرمانبەرانى کرد.

بەبۆنەى تێپەڕبوونى شەش ساڵەى دامەزراندن و دەستبەکاربونى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، سەرۆکى فەرمانگە هاوشان لەگەڵ بەڕێز شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە، نامەى دەستخۆشیان دایە فەرمانبەرانى فەرمانگە.

لە مەراسیمەکەدا سەرۆکى فەرمانگە ئاماژەى بە هەوڵ و تێکۆشانى فەرمانبەرانى فەرمانگەدا کە لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوو بێ دابڕان و سەرەڕاى قەیرانەکان و گرفتى موچە، بەڵام فەرمانبەران لێبڕاوانە بەردەوام بوون لە خزمەتکردن و ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە ڕاپەڕاندووە.