کردنەوەى حساب بانکی رێکخراو

 

رێنمایی کردنەوەى حیسابى بانکى لە بانکى حکومى

١-پێویستە رێکخراو فەرمانى کارگێرى نوێکردبێتەوە

٢-ئامادەکردنى کونوسیک کە لە تۆمارى بریارەکان تۆمارکرابێت کە تێدا لێژنەیەک لە سێ کەس دیار بکریت و لەلایەن دەستەى کارگێرەوە یاخود هەر کەسیک کە دەەسەڵاتدار بیت بەو بابەتە کە لە پەیرەوەى رێکخراو هەنگاو نرابێت واژوو کرابێت.

٣-کۆپى لە (ناسنامەى بارى کەسی لێژنەکە)

٤-ئامادەکردنى نوسراوێکى فەرمى بەکلێشەى فەرمى رێکخراو کە واژوو، خەتمى رێکخراوى لەسەر بێت بۆ فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان بەرێوەبەرایەتى کارگێرى بەمەبەستى کردنەوىە حیسابى بانکى بەوشێوەیەى خوارەوە

نموونەیەک لە نوسراوی رێکخراو بۆ فەرمانگە :کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە

 

کردنەوەى حیسابى بانکى لە بانکى کەرتى تایبەت

١-پێویستە رێکخراو نوسراوێک ئاراستەى بانک بکات کە هاوپێچ لەگەڵیدا پەیرەوى ناوخۆ و فەرمانى کارگێرى لەگەڵدا هاوپێچ بکرێت

٢-بانک بەنوسراوى فەرمى داواى راستاندن (صحة صدرو)ى بەڵگەنامەکان دەکات و هەروەها هەر بەڵگە نامەیەکى فەرمى کە پێویست بوو بۆ کردنەوەى حیسابەکە.

٣-فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوى فەرمى وەڵامى راستاندنى رێکخراو دەداتەوە.