دوایین ئاگاداری

ئاگادارى بۆ رێکخراوە بیانییەکان

ئاماژە بە یاساى ژمارە یەکى ساڵى ٢٠١١ ماددەى (١٢) بڕگەکانى (١،٢،٣،٤) و بەپێى ئەو دەسەڵاتەى کە پێماندراوە بڕیارماندا بە گرتنى (مسك السجلات) هەر (٤) چوار تۆمارەکانى (ژمێریارى، ئەندامان، بڕیارەکان و بنەڕەت) لەلایەن رێکخراوە بیانى (نێودەوڵەتییەکان)، هەروەها بەکارهێنانى تۆمارى ژمێریارى لە کاروبارى دارایى ڕۆژانەدا و تۆمارکردنى سەرجەم کردارە داراییەکان، ئەمەش دواى پەسەندکردنى سەرجەم تۆمارەکان لەلایەن فەرمانگەکانى دادنوس لە هەرێمى کوردستان.